به ئامانجى رێگه‌گرتن له رووداوى مین وته‌قه‌مه‌نى له سه‌یرانگاكانى ده‌ڤه‌رى سۆران پۆسته‌رى هۆشیاركردنه‌وه هه‌ڵده‌واسرێت
زێبار خالید له راگه‌یاندنى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاروباری مینى هه‌ولێر رایگه‌یاند: سالاَنه له‌گه‌ڵ هاتنى وه‌رزى گه‌شت و سه‌یران و پێگه‌یشتنى گژوگیای به‌هارى، بۆ رێگری كردن له رووداوى مین و ته‌قه‌مه‌نى و سه‌لامه‌تى گیانى هاوولاَتیان، به‌شى هۆشیاركردنه‌وه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاروبارى مینى هه‌ولێر هه‌ڵده‌ستێت به هه‌ڵواسینى پۆسته‌رى هۆشیارى له به‌شێك له سه‌یرانگاو شوێنه گه‌شتیارییه‌كانى ده‌ڤه‌رى سۆران، هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌ستى پێكردووه‌و رۆژانه‌ش له رِێگه‌ى چه‌ند تیمێكه‌وه چه‌ندین پۆسته‌رى تایبه‌ت به هۆشیاركردنه‌وه له مه‌ترسیه‌كانى مین و پاشماوه‌ى جه‌نگى له‌و سه‌یرانگاو شوێنه گه‌شتیاریانه‌ى كه ناوچه‌ى مینرێژكراوییان لىَ نزیكه‌و مه‌ترسى بوونى مین و ته‌قه‌مه‌نیان لىَ ده‌كرێت هه‌ڵده‌واسرێت، كه تێیدا له‌سه‌ر پۆسته‌ره‌كان وێرای نووسینى چه‌ند په‌یام و رێنماییه‌ك بۆ خۆپاراستنى هاوولاَتیان له ناوچه مینرێژكراوه‌كان و ناسینه‌وه‌یان، له هه‌مان كاتدا ژماره مۆبایله‌كانى ده‌زگاى مینیش تێدا بلاَوكراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هاوولاَتیان لای خۆیان تۆمارى بكه‌ن و له كاتى پێویست په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن هه‌ر له درێژه‌ى قسیه‌كانیدا (زێبار خالید) ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ئه‌و پۆسته‌رانه‌ى له‌و شوێنانه هه‌ڵواسراون بۆ سه‌لامه‌تى گیانى هاووڵاتیانه و پێویسته له‌سه‌ر هه‌ر هاووڵاتییه‌ك وه‌ك ئه‌ركێكى مرۆڤایه‌تى، ئایینى، نیشتیمانى بیانپارێزێت و په‌نا بۆ درِاندن یان لێ كردنه‌وه‌یان نه‌ده‌ن، چونكه به هۆیه‌وه ژیانى خه‌ڵكانى تر كه شاره‌زایى ناوچه‌كان نین ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه‌و رِووداوى مین و ته‌قه‌مه‌نى لێوه دروست ده‌بێت.
