له ده‌ڤه‌ری باله‌كایه‌تی تا ئێستا نزیكه‌ی هه‌زار ملم باران باریوه
سلێمان عهبدوڵلاَ به‌رێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى چۆمان راگه‌یاند: له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوو جگه له شاره‌دێى حاجى ئۆمه‌ران ته‌واوى ده‌ڤه‌رى باڵه‌كایه‌تى بۆ ماوه‌ى چه‌ند جارێك شه‌پۆلێكى به‌خورى دابارینى بارانى گرتۆته‌وه‌و له‌و ماوه‌یه‌شدا برى 8 ملم باران باریوه‌و كۆى دابارینى بارانى ئه‌مساڵى ناوچه‌كه‌ش گه‌یشته 990 ملم.
ئه‌وه‌ى تایببهتیش بێت به كه‌ش و هه‌واى ناوچه كوێستانیه‌كان و به‌شێك له دێهاته‌كان و شاره‌دێى حاجى ئۆمه‌ران به‌فر بارى و به‌هۆشیه‌وه پله‌كانى گه‌رماى به ئاستێكى به‌ر چاو له ناوچه‌كه دابه‌زاندوه.
