جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان: بارزانی دەتوانێ خولێكی دی خۆی كاندیدبكاته‌وه
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسی له‌وه‌شكردوه، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ بارزانی خۆیان كاندیدكردبوو، خۆكاندیدكردنه‌كه‌یان به‌ده‌ر له‌ماده‌ی حه‌ڤه‌ده‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بووه، كه ده‌لێت سه‌رۆك بۆ ویلایه‌تی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵده‌بژێرێت، بۆیه پێویسته یاساكه بۆهه‌موان وه‌ك و یه‌ك بێت وماده‌ی حه‌ڤده چۆن بۆكاندیده‌كانی تر ئیهمالكراوه،بۆ بارزانیش ئیهمال بكرێت.
حه‌سه‌ن محه‌مه‌د سوره، باسی ئه‌وه‌شی كردوه، مه‌سعودبازرانی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه دوجار له‌لایه‌ن هاولاَتیانی كوردستانه‌وه هه‌ڵبژیردرێت و و ئه‌گه‌ر پرۆژه‌ی ده‌ستور نه‌خرێته ڕاپرسیه‌وه، كه ڕێگه به‌بارزانی ده‌ده‌ات بۆ دوجاری تر خۆی كاندیدبكاته‌وه، ئه‌وا پێویسته یاساكه هه‌موار بكرێته‌وه و ماده‌ی حه‌ڤده هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
.جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسی له‌ڕێگاكانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه‌ش كردوه‌و، و ڕایگه‌یاندوه، دادگای ده‌ستوری هه‌رێم دانه‌مه‌زراوه هه‌تا پرسه‌كه یه‌كلابكاته‌وه و له‌ده‌ستوری عیراقیشدا باسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌كراوه، بۆیه پێویسته هه‌ر ته‌فسرێك یان هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاَتی یاسا دانانه‌وه ده‌ربچێت كه په‌رله‌مانی كوردستانه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه،چه‌ند ڕێگایه‌كی تریش هه‌یه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی شواری هه‌رێم ده‌توانێـت بڕیار بدات و ڕاوێژ له‌گه‌ڵ یاساناسان و مامۆستایانی زانكۆ بكرێت و هه‌روه‌ها ڕای هاولاَتیانی هه‌رێم وه‌ربگرێت له‌ڕێگه‌ی ڕاپرسیه‌وه.
