سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیران و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی كوردستان له به‌غدا كۆده‌بێته‌وه
كۆبوونه‌وه‌كه، نامه‌كه‌ی به‌ڕێز دكتۆر ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ئیجابی هه‌ڵسه‌نگاند و هه‌ر له‌به‌ر ڕۆشنایی ناوه‌رۆكی نامه‌كه‌دا، بڕیاردرا وه‌فدێكی سیاسی باڵا بنێردرێته به‌غدا، بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتیمانی و حكوومه‌تی فیدڕاڵی، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی دۆسیه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان حكوومه‌تی فیدڕاڵی و هه‌رێم و تا میكانیزمێكیش بۆ به‌دیهاتنی هاوبه‌شێتی و سازانی نیشتیمانی و هاوسه‌نگی به‌پێی ده‌ستوور دابنرێت.
