بۆ یه‌كه‌مجار له كوردستان نه‌شته‌گه‌ریی نازووری مێشك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی دووچاری نه‌خۆشی هایدرۆ سێفه‌رلێسیان بوونه ئه‌نجام ده‌درێ
به گوته‌ی د. فیراز عه‌بدوڵلاَ پسپۆر له‌بواری نه‌شته‌رگه‌ری مێشك و برِبرِه‌ی پشت له‌نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێری فێركاری له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند: ئه‌م سینماره له‌سه‌ر بابه‌تی پێبینی مێشكه \""ناڤور الدماغ\"" كه نازوری ده‌ماغ یه‌كه‌مجاره له‌كوردستان ئه‌نجامده‌درێ، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێ كه نه‌خۆشی هایدرۆسێفه‌لێسیان هه‌یه واته رێژه‌ی ئاو له‌ناو سه‌ری نه‌خۆشه‌كه زیاد ده‌بێت.
د. فیراز له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشییه دوو جۆره نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجامده‌درێت، یه‌كێكیان پێی ده‌ڵێن (زرع ێمام) واته سۆنده‌یه‌ك له‌ناو مێشكی نه‌خۆشه‌وه بۆناو سكی ده‌چێنرێت ئه‌و زیاده‌ی كه‌هه‌یه له‌مێشك به‌هۆی ئه‌و سۆنده‌یه‌وه ئه‌و ئاوه ده‌رِوات بۆ ناو سكی، به‌لاَم ئه‌و جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه هه‌ندێك كێشه‌ی هه‌یه به‌وه‌ی كه زوو ئه‌و سۆنده‌یه ده‌گیرێ یان توشی هه‌وكردن ده‌بێت، نه‌خۆشه‌كه ناچار ده‌بێت دوباره نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ بكرێته‌وه، به‌ڵام رێگه‌ی دووه‌م كه رێگه‌یه‌كی نوێیه كه پێبینی مێشكه (ناڤور الدماغ)، رێگایه‌كی نوێیه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه زیاده‌یه بدۆزیته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی سۆنده له‌ناو مێشكی نه‌خۆش بچێنرێت، سودیشی زیاتره و كێشه‌ی نه‌خۆشه‌كه كه‌متر ده‌بێت به‌و نه‌شته‌رگه‌ریه، سالاَنه نزیكه‌ی 400 كه‌س له‌كوردستان توشی ئه‌و نه‌خۆشیه ده‌بن، تائێستاش لێره نه‌شته‌رگه‌ریی سۆنده‌یان بۆده‌كه‌ین، به‌لاَم ئێستا بۆ یه‌كه‌مجار له‌كوردستان ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه ده‌ست پێكراوه."
