ئەحمەد تورك: كورد لە شەڕدا زەرەری نەكردووە

ئەحمەد تورك: كورد لە شەڕدا زەرەری نەكردووە
20ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- لە چوارچێوەی سەردان و كۆڕ و كۆبوونەوەكانی خۆی لە گەڵ كوردانی ئەوروپا و پەرلەمانتارانی پەرلەمانی ئەوروپا هاوسەرۆكی كونگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك ئەحمەد تورك رایگەیاند كە لە مێژوودا كورد لە شەڕ زەرەری نەكردووە.

لەم بارەیەوەی رۆژنامەی وەتەنی توركی رایگەیاند كە هاوسەرۆكی كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك ئەحمەد تورك لە كۆبوونەوەیەكی خۆی لە گەڵ پەرلەمانتارانی پەرلەمانی یەكێتی ئەورووپادا ئاماژەی بەوە كردووە كە لە نێو مێژوودا كورد لە شەڕ زەرەری نەكردووە، بەڵام لە سیاسەتدا كورد زەرەری یەكجار زۆری كردووە.

ئەحمەد تورك جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە كورد بە هۆی دڵپاكی و ساف بوونی خۆیانەوە زوو متمانەیان بە بەڵێن و سۆزی لایەنی بەرامبەری خۆیان كردووە بەڵام لایەنی بەرامبەر دوای ئەوەی كە پێویستی بە كورد نەماوە نەتەنیا بەڵێنەكانی خۆی لە بەرامبەر كورد جێبەجێ نەكردووە بەڵكو دەستی بە كوشتن و قڕ كردنی كورد كردووە.

ناوبراو داوای لە گەلی كورد كردووە كە پێویستە لەم قۆناغەی ئێستادا زۆر هۆشیار بن و بە وریاییەوە هەڵسووكەوت بكەن تا ئەزموونە تاڵەكانی رابردوو دووبارە نەبنەوە و گەلی كوردتووشی زەرەر و زیان نەبێتەوە.
Top