لە پارێزگای سلێمانی ٦ سندووق دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق وەردەگرن
هاورێ تۆفیق، گوتی:\"" پرۆسەی دەنگدان تا كات ژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، درێژەی هەیە و لە سنووری سلێمانی یش دا 3هەزار کەس مافی دەنگ دانیان هەیە .
بەرێوبەری كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە سلێمانی، گوتی:\"" لەسنووری پارێزگای سلێمانی شەش بنكەی دەنگدانمان كردۆتەوە، پێنج بنكە بۆ هاووڵاتییە عەرەبەكانە كە خۆیان تۆماركردووە و فۆرمی خۆراكیان لەپارێزگاكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستانە. جگە لەپارێزگاكانی ئەنبارو موسڵ و كەركوك. هەروەها بنكەیەكی دەنگدانی مەرجدارمان هەیە بۆ گیراوەكانی بنكەی سوسێ لەچەمچەماڵ، ئەو گیراوانەی ماوەی حكومەكەیان لەپێنج ساڵ تێپەڕی نەكردبێت، دەتوانن دەنگ بدەن\""."
