کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی نووسینگەی سلێمانیی پەرلەمانی کوردستانیان کرد

کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی نووسینگەی سلێمانیی پەرلەمانی کوردستانیان کرد
18ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- بەهۆی دواکەوتنی موچەی مانگی سێ و چوار ئەمڕۆ ژمارەیەک لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفال کراوانی سلێمانی سەردانی نووسینگەی سلێمانیی پەرلەمانی کوردستانیان کرد و داوایان کرد هەرچی زووە مووچەکانیان پێ بدرێت.

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان \"ژیان عومەر\"" بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند: \""ئەو کەسوکاری ئەنفالکراوانەی ئەمڕۆ سەردانیان کردین نیگەرانیی خۆیان دەربڕی لە دواکەوتنی موچەی مانگەکانی سێ و چوار، ئێمەش بەهەموو شێوەیەک پشتگری لە سەرجەم کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان دەکەین.\""

ژیان عومەر گوتی: \"" بەدواداچوونیان بۆ دەکەین و لە هۆکاری دواکەوتنی موچەکانیان دەکۆڵینەوە، پشتگیریش لە داواکەیان دەکەین.\"""
Top