په‌روه‌رده‌ى شه‌قڵاوه‌ رێز له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانى خانه‌نشین ده‌گرێ

په‌روه‌رده‌ى شه‌قڵاوه‌ رێز له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانى خانه‌نشین ده‌گرێ
18ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- بۆ به‌رز راگرتنى هه‌وڵ و ماندوبوونى مامۆستایانى له‌رێورسمێكدا به‌رێوبه‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى شه‌قڵاوه‌ 12 مامۆستاى خانه‌نشین سنورى په‌روه‌رده‌ى شه‌قڵاوه‌ رێزیان لێنا.

له‌ رێوره‌سمه‌كه‌دا میقداد عه‌لى به‌رپرسى لقى 24ى سه‌فین و كارگێرانى لق و رزگار حه‌سه‌ن قائیمقامى شه‌قڵاوه‌و به‌رێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى شه‌قڵاوه‌و ژماره‌یه‌كى زۆرى مامۆستایان له‌ هۆلى هه‌وارگه‌ى سه‌فین ئاماده‌ بوون.

سه‌لاح عه‌بدوڵا به‌ ناوى مامۆستایانى خانه‌نشین له‌ گوته‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا به‌ زیاتر له‌ 40 ساڵ پیشه‌ی مامۆستایی كرد له‌ پێناو په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دواییدا خزمه‌ت به‌ وڵات و نیشتمان بكه‌ن.
Top