17ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- له‌درێژه‌ى چالاكییه‌كانى یادى 115ى ده‌رچوونى یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ى كوردى، له‌هۆڵى كتێبخانهى گشتى رانیه، لقى سلێمانی سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان به‌هاوكارى فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى رانیه، وۆركشۆپێكى بۆ رۆژنامه‌نووس عه‌داله‌ت عهبدوڵلاَ له‌سه‌ر چۆنییه‌تى مامه‌ڵه‌كردنى فه‌رمانگه حكوومییه‌كان له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووساندا له‌پێدانى زانیارى رێكخست كه ژماره‌یه‌ك له بهرِێوهبهرانى فه‌رمانگه حكوومییه‌كانى قه‌زاى رانیه و رۆژنامه‌نووسان ئاماده‌ی بوون.