نێچيرڤان بارزانى: پێشكه‌وتنه‌كانى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندين ته‌وه‌ر‌ى تايبه‌ت به وه‌به‌رهێنان و ئه‌و كه‌رتانه‌ى له هه‌رێمى كوردستان وه‌به‌رهێنانيان تيادا ده‌كرێت؛ تاتوێ كران و چه‌ندين بڕياريان له‌باره‌يه‌وه درا، هه‌روه‌ها تيشك خرايه سه‌ر پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان و پێشكه‌شكردنى ئاسانكارى بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران وه‌ك هاندانێك بۆ ئه‌نجامدانى كار و پرۆژه‌ى باشتر و به پێى پێداويستييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
مه‌سه‌له‌ى تاپۆكردنى هه‌ندێ پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان كه داواى هه‌ندێ له خاوه‌نى پڕۆژه‌كان و وه‌به‌رهێنه‌ران بوو، ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنان بڕيارى دا له لايه‌ن ليژنه‌يه‌كى تايبه‌ته‌وه هه‌ندێ پێوه‌ر و ستاندا‌رت و پێناسه بۆ پڕۆژه‌كان ديارى بكرێن و ئه‌و پڕۆژانه‌ى ئه‌و پێوه‌ر و پێناسه و ستاندارتانه ده‌يانگرێته‌وه ده‌ستنيشان بكرێن و بۆ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه به‌رز بكرێنه‌وه؛ تا دوايين جار له لايه‌ن ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنانه‌وه تاپۆ بكرێن و به ته‌نيا ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌سه‌ڵاتى تاپۆكردنى ئه‌و پڕۆژانه‌ى هه‌بێت.
ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنان هه‌روه‌ها بڕيارى دا كه له پڕۆژه‌كانى نيشته‌جێبوون ته‌نيا يه‌كه‌كانى نيشته‌جێبوون له‌و پڕۆژانه‌ى له قۆناغى جێبه‌جێكردندان تاپۆ بكرێن و ئه‌و بڕياره پڕۆژه بازرگانييه‌كانى ناو پڕۆژه‌كانى نيشته‌جێبوون ناگرێته‌وه، واته ئه‌وه‌ى تاپۆ ده‌كرێت ته‌نيا ئه‌و يه‌كه‌يه‌ى نيشته‌جێبوونه كه ڕاسته‌وخۆ هاووڵاتى لێى سوودمه‌نده و به ناويه‌وه ده‌كرێت؛ نه‌ك پڕۆژه بازرگانييه‌كانى ناو پڕۆژه‌كه.
كۆبوونه‌وه‌كه هه‌روه‌ها تيشكى خسته سه‌ر ڕه‌وتى پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان؛ به تايبه‌تيش له بواره‌كانى وه‌به‌رهێناندا و له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى ڕايگه‌ياند: \" به داهاتوو گه‌شبينين و وێڕاى كێشه‌كانيش، بڕوامان پته‌وه به‌وه‌ى پێشكه‌وتن له كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و پێشكه‌وتنى گه‌وره‌تريش له كوردستان دێته دى\"". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه \""ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌ى گه‌وره له هه‌رێمى كوردستان شتێكى زۆر باشه، به‌ڵام له هه‌ر پڕۆژه‌يه‌كى گه‌وره‌دا به‌ڕێوه‌بردن و گرنگيدان به به‌رده‌واميى خزمه‌تگوزارييه‌كان و پاكوخاوێنى؛ بابه‌تێكى زۆر گرنگه و ده‌بێ گرنگييه‌كى ته‌واوى پێ بدرێت\"".
له كۆتاييدا ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنان بڕيارى دا پلانێك دابنرێت بۆ دانانى بودجه‌يه‌ك بۆ وه‌زاره‌تى شاره‌وانى؛ به‌مه‌به‌ستى دانانى ماسته‌رپلانێكى هه‌رێمى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان بۆ پڕۆژه‌كان به گشتى و پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان به تايبه‌تى؛ ئه‌مه‌ش به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان. "
