15ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- ته‌رمى باوك و كورِێك به ناوه‌كانى ئیبراهیم عومه‌ر و ره‌زار ئیبراهیم له گوندى توتمهرهى سنووری شارۆچكه‌ى خه‌لیفان دۆزرایه‌وه. محه‌مه‌د عه‌لى به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندى و راگه‌یاندن له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سۆران رایگه‌یاند: دواى ئاگاداركردنه‌وه‌مان به دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى باوك و كورِێك له گوندى توتمهره تیمه‌كانى لێكۆڵینه‌وه و پشكنینى پۆلیسى سۆران گه‌یشتنه شوێنه‌كه و بینرا كه ئاسه‌واری گولله به جه‌سته‌ى هه‌ردوو ته‌رمه‌كان دیار بوو، ته‌رمه‌كان ره‌وانه‌ى پزیشكى دادى سۆران كراون و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌ش ده‌ستى پێكردووه و چاوهرِێی ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كانین.