سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سەرۆكی سۆسیال ئەنترناسیۆناڵ و شاندی هاوڕێی ده‌كات
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا سەرۆكی سۆسیال ئەنترناسیۆناڵ خۆشحاڵی خۆی به دیداری سه‌رۆك بارزانی و سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌و پێشكه‌وتنانه دا، كه له هه‌موو بواره‌كاندا به تایبه‌تی له بواری سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، مافی ئافره‌ت و ئازادی راده‌ربڕین له هه‌رێمی كوردستان به‌دیهاتوون و گوتی: ئه‌و پێشكهوتنانەی هەرێمی كوردستان له ناوچه‌كه‌دا كه‌م وێنه‌یه. هه‌روه‌ها باسی له به‌ها و بایه‌خی ئه‌و ئازادییانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه به ئاسانی نه‌هاتوونه‌ته ده‌ست، بۆیه پاراستنیشی كارێكی ئاسان نییه و گوتیشی: پێشكەوتنەكانی كوردستان به هه‌وڵ و خه‌باتی سه‌ركرده‌كانی وه‌كو به‌ڕێزان مام جه‌لال و سه‌رۆك بارزانی پارێزگاریی لێده‌كرێت.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لویس ئالایا سه‌رۆك بارزانی له ورده‌كارییه‌كانی بڕیارێكی كۆنگره‌ی سۆسیال ئەنترناسیۆناڵ سه‌باره‌ت به پێكهێنانی گرووپی كوردی له ناو سۆسیال ئەنترناسیۆناڵ ئاگاداركرده‌وه، كه له 25 ی پارتی سیاسی كوردی له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان پێكهاتووه و ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و گرووپه‌ش بڵاوكردنه‌وه‌ی دۆزی ره‌وای كورد و په‌یداكردنی پشتیوانییه له ئاستی جیهاندا.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سەرۆكی سۆسیال ئەنترناسیۆناڵ باسی له بارودۆخی عێراق كرد و نیگه‌رانی و مه‌ترسی خۆی به‌رامبه‌ر ئایندهی عێراق و په‌كخستنی پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌و وڵاته ده‌ربڕی و ئه‌و مهترسیهشی بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ئیقلیمی له كاروباری عێراق گه‌ڕانده‌وه.
له لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، وێڕای به گه‌رمی به‌خێرهێنانی سكرتێری سۆسیالیستی نێوده‌وڵه‌تی و شاندی هاوڕێی، ده‌ستخۆشی پێكهێنانی گرووپی كوردیشی لێ‌كرد و به هه‌نگاوێكی باش و ئه‌رێنی دانا و پاڵپشتی خۆشی بۆ سه‌رخستنی ئه‌و هه‌نگاوه دووپاتكرده‌وه و گوتی: ئێمه گه‌لێكین قه‌دری ئازادی ده‌زانین، چونكه چه‌وسانه‌وه‌مان بینیووه. دیموكراسی و سه‌قامگیری پرۆسه‌یه‌كی دورودرێژه، كاری به‌رده‌وام و پشوو درێژی ده‌وێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان دا، كه به ئاراسته‌یه‌كی دروست به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌ڕوات. ئه‌گه‌ر كهموكوڕیهكیش لێره و له‌وێ هه‌بێت، به‌ڵام ئیراده بۆ پڕكردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنیان هه‌یه.
له‌باره‌ی ره‌وشی سیاسی عێراقیش سه‌رۆك بارزانی باسی له‌وه كرد، كه هه‌رێمی كوردستان خوازیاره سه‌رجه‌م كێشه و ته‌نگژه‌كان به دیالۆگ و لێك تێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێن و گوتی: ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشه و ته‌نگژانه چاره‌سه‌ر نه‌كران، ئێمه هه‌رگیز ئاماده‌ی چوونه ژێرباری چه‌وسانه‌وه و ژێرده‌سته‌یی نین.
