مەسرور بارزانی پێشوازیی لە دۆستی دێرینی کورد کریس کۆچیرا و خێزانی کرد

مەسرور بارزانی پێشوازیی لە دۆستی دێرینی کورد کریس کۆچیرا و خێزانی کرد
11ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- سەرلەبەیانی ئەمرۆ بەرێز مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە نووسەر و رۆژنامەنووس و دۆستی دێرینی کورد بەرێز کریس کۆچیرا و خێزانی کرد. لەم دیدارەدا مەسرور بارزانی ڕیز و سوپاسگوزاریی خۆی ئارستەی کۆچیرا و خێزانی کرد کە زۆربەی تەمەنیان بۆ خزمەتی کورد و گەیاندنی دەنگ و رەنگی کورد بە جیهان تەرخان کردووە و رۆلی کۆچیرا و خێزانی لە تۆمارکردنی مێژووی نوێ گەلی کورد بەرز نرخێنرا. لەم دیدارەدا بەرێز کۆچیرا و خێزانی ئاسوودەیی خۆیان بەرامبەر پێشکەوتنی پرسی کورد لە دەڤەرەکەدا دەربڕی و ئاماژەیان بەوەدا کە پرۆژەی نوێیان بۆ تۆماری وێنەیی مێژووی کورد لەبەردەستدایە و لە کارەکاکانیان بەردەوام دەبن. هەر لەم بوارەدا مەسرور بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و پاڵپشتیی خۆی بۆ سەرخستنی پرۆژەکانیان دەربڕی.
Top