ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ته‌ره‌کتۆری ره‌زگه‌ریی و پێداویستی کشتوکاڵی به‌سه‌ر زیاتر له هەشتا جوتیارادا دابه‌ش کرد
ئه‌مڕۆ له مه‌راسیمێکی فراواندا و به ئاماده‌بوونی وه‌زیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو و ژماره‌یه‌کی زۆر له به‌رپرسانی حکومی و حزبی و جوتیاران، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پرۆژه‌ی دابه‌شکردنی پێداویستییه‌کانی بواری کشتوکاڵی خسته‌ڕوو، له‌سه‌ره‌تادا مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆکی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌میانی پێشکه‌شکردنی وتارێکدا تیشکی خسته سه‌ر ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له‌پێناو بوژاندنه‌وه‌ی زیاتری گونده‌کانی کوردستان و پشت به‌ستن به داهاتی ناوخۆیی و به‌رهه‌مهێنانی کشتوکاڵی له‌سه‌ر رێبازی فه‌لسه‌فه‌ی بارزانیی نه‌مر، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌م هه‌نگاوه به‌رده‌وامی ده‌بێت و هه‌وڵدراوه له هه‌موو ناوچه‌کانی کوردستانه‌وه جوتیاران لێی سوودمه‌ندبن، هاوکات ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌رکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه زیاتر هاریکاری برا جوتیاره‌کانی کوردستان بکات به پێشکه‌شکردنی که‌ره‌سته‌و پێداویستییه‌کانی بواری کشتوکاڵی له‌پێناو بایه‌خدانی زیاتر و گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رچاوی که‌رتی کشتوکاڵی له‌هه‌رێمی کوردستاندا.
دواتر وتاری کۆمپانیای هه‌سان بۆ پێداویستیه‌کانی کشتوکاڵی پێشکه‌شکرا، ئینجا ده‌ستکرا به دابه‌شکردنی خه‌ڵات و دیارییه‌کان به‌سه‌ر جوتیاراندا.
