پسپۆڕێکی بواری هەڵبژاردن: هەموو لایەک لەهەرێم لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردندان لەکاتی خۆیدا
پسپۆڕی بواری هەڵبژاردنەکان، هۆگر چەتۆ، بەئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند:\"دوای نامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەبێت کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان جارێکی دیکە وەڵام بداتەوە بۆئەوەی دەست بەئامادەکاریەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم بکرێت \"".
هۆگر چەتۆ، گووتی:\""هەموو لایەنەکان لەهەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوەدان هەڵبژاردن لەکات و ساتی خۆیدا بەڕێوەبچێت و لەهەرێمی کوردستانیش هیچ هۆکارێکی لۆژیکی نییە بۆئەوەی هەڵبژاردن دوابخرێت\"".
ئاماژەی بۆئەوەش کرد:\""بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان چەند مانگێکیان پێویستە تاکو سەرجەم ئامادەکاریەکان ئەنجام دەدەن\""."
