نێچیرڤان بارزانى و باڵیۆزى نه‌مسا له په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و ڤیه‌ننا ده‌كۆڵنه‌وه
له‌باره‌ى ڕه‌وشى سیاسیى عیراق و كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غداوه، نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه وه‌ك چۆن له ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عیراقدا هاتووه، هه‌رێمى كوردستان ده‌یه‌وێ له ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانى و ماف و ئه‌ركه‌كاندا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرالدا هاوبه‌ش بێت و ده‌بێ به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه له‌گه‌ل هه‌ولێر مامه‌ڵه بكات و به‌و چاوه له هه‌رێمى كوردستان بڕوانێت، چونكه ئه‌مه كرۆكى كێشه‌كه‌یه و هه‌موو كێشه‌كانى وه‌ك جێبه‌جێنه‌كردنى مادده‌ى 140 و بودجه و پاره‌ى كۆمپانیاكانى نه‌وت و كێشه‌كانى دیكه، له‌م تێڕوانینه‌ى حكوومه‌تى فیدرالى عیراقه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، كه هه‌رێمى كوردستان به هاوبه‌ش نازانێت و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ناجووڵێته‌وه. سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه وێڕاى ئه‌مه‌ش هه‌رێمى كوردستان هه‌میشه بۆ دیالۆگ و دانوستان له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عیراقدا ئاماده‌یه و هه‌رگیز هیچ ده‌رفه‌تێكى بۆ دانوستان و گفتوگۆ ڕه‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى نه‌مساش، هه‌ردوولا ویست و خواستى خۆیان بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان و فروانكردنى بواره‌كان، به تایبه‌تیش بواره‌كانى ئابوورى و بازرگانى؛ كرده‌وه. له‌مباره‌یه‌وه باڵیۆزى نه‌مسایى ڕایگه‌یاند به جددى كار بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌مه‌ش نیازیان هه‌یه وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌م له داهاتوویه‌كى نزیكدا كونسلخانه‌یه‌ك بكه‌نه‌وه و كونسلێكى فه‌خرى ده‌ستنیشان بكه‌ن. لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى به گه‌رمى پێشوازى له‌م هه‌وڵانه‌ى نه‌مسا كرد و هه‌موو ئاماده‌یى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌ر هاوكارى و ئاسانكارییه‌ك له‌مڕووه‌وه نیشان دا و ڕایگه‌یاند ده‌رگاكانى هه‌رێمى كوردستان به ڕووى كۆمپانیا نه‌مساییه‌كاندا كراوه‌ن و ده‌توانن وه‌ك وڵاتانى دیكه‌ى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا بێن له هه‌رێمى كوردستان كار و وه‌به‌رهێنان له بواره جیاجیاكاندا بكه‌ن.
ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى سووریا لایه‌نێكى دیكه‌ى دیدارى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى نه‌مسا له ئوردن و عیراق بوو، كه تیایدا هه‌ردوولا نیگه‌رانیى خۆیان له‌و ڕه‌وشه ئاڵۆزه و خراپبوونى به‌رده‌وامى بارودۆخى مرۆیى له سووریا نیشان دا و داكۆكیان له پێویستیى به‌هاناوه‌هاتنى كۆمه‌ڵگاى نێوه‌ده‌وڵه‌تى كرده‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره‌ك و دانانى سنوورێك بۆ ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیانه‌ى ڕۆژانه ڕووبه‌ڕووى سوورییه‌كان ده‌بێته‌وه.
له كۆتایى دیداره‌كه‌دا باڵیۆزى نه‌مسایى خۆشحاڵیى خۆى به‌م سه‌ردانه و دیدارى سه‌رۆك وه‌زیران دووباره كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: به سه‌ردان و بینینى هه‌ولێر و هه‌رێمى كوردستان، ده‌توانین سه‌ركه‌وتوویى سیاسه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ببینین.
