ناوی 40 هه‌زار كه‌م ئه‌ندام ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كرێ بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌كانیان
عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند: دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى كار به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌ستى كرد به‌ئه‌نجامدانه‌وه‌ى پشكنینى پزیشكى بۆ كه‌مئه‌ندامان به‌مه‌به‌ستى زیادكردنى موچه‌كان و ده‌رخستنى رێژه‌ى راسته‌قینه‌ى كه‌مئه‌ندامیه‌تى هه‌ر كه‌مئه‌ندامێك. له‌ئێستاداو دواى ئه‌نجامدانه‌وه‌ى پشكنینى پزیشكى وه‌زاره‌تى كار به‌نوسراوى فه‌رمی ناوى زیاتر له 40 هه‌زار كه‌مئه‌ندام كه پشكنینیان بۆ كراوه ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایى كردووه. به‌مه‌به‌ستى خه‌رجكردنى زیاده‌ى موچه‌كانیان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى له‌گفتوگۆدایه بۆ خه‌رجكردنى زیاده‌ى موچه‌كان.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كار راشیگه‌یاند: پرۆسه‌ى ئه‌نجامدانه‌وه‌ى پشكنینى پزیشكى كه‌مئه‌ندامان به‌رده‌وامى هه‌یه‌و ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ى پشكنینى تازه‌یان بۆ ده‌كرێت لیستى ناوه‌كانیان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایى ده‌كرێت بۆ خه‌رجكردنى زیاده‌ى موچه‌كان كه پێویسته له‌به‌روارى په‌سه‌ندكردنى یاساى كه‌مئه‌ندامان زیاده‌كه‌یان بۆ خه‌رج بكرێت. له‌ئێستادا لێژنه‌كانى پشكنینى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌پێشوازى كه‌مئه‌ندامان دان و ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ى تائێستا پشكنینیان بۆ نه‌كراوه تاكو 1/5ی ئه‌مساڵ پێویسته سه‌ردانى لێژنه‌كان بكه‌ن.
