دوو لیژنه بۆ لێكۆلینه‌وه له‌هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی منداڵێك له‌نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ و گرفتی چه‌ند نه‌خۆشێكی چاو له هه‌ولێر پێكهات
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی كێشه ته‌ندروستیه‌كانى ده‌ڤه‌رى پشده‌ر وگیان له‌ده‌ستدانى منداڵێك له‌كاتى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى له‌قه‌ڵادزه و كێشه‌ى به‌كارهێنانى ده‌رزى ئه‌ڤاسنین له‌نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى كه به‌م هۆیه‌وه 30 كه‌س تووشى گرفتى كه‌مبینى چاو بوون كرا. له‌مباره‌یه‌وه وه‌زیرى ته‌ندروستى رونكردنه‌وه‌یه‌كى سه‌باره‌ت به‌و كێشه‌وگرفتانه خسته‌روو و ئه‌ندامانى لیژنه‌ى ته‌ندروستى سه‌رنج و تێبینیه‌كانى خۆیان ئاراسته‌ى وه‌زیر كرد، پاشان هه‌ردوولا گفتوگۆیه‌كى تێروته‌سه‌لیان له‌سه‌ر ته‌واوى ئه‌و كێشانه كرد‌و له‌كۆتایشدا گه‌یشتنه چه‌ند رایه‌كى هاوبه‌ش. سه‌باره‌ت به كێشه‌ى ته‌ندروستیه‌كانى پشده‌ر برِیار درا به كردنه‌وه‌ى كه‌رتێكى ته‌ندروستى تایبه‌ت به ناوچه‌ى پشده‌ر كه ده‌سه‌ڵاتى به‌رِێوه‌بردن ودارایى خۆى هه‌بێت وسه‌رجه‌م دامه‌زراوه ته‌ندروستیه‌كانى پشده‌ر له‌خۆ بگرێت وسه‌ربه به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى رانیه بێت. سه‌باره‌ت به گیان له‌ده‌ستدانى منداڵه‌كه‌ى قه‌ڵادزێ برِیاردرا لیژنه‌یه‌كى پزیشكى به‌نوێنه‌رایه‌تى داواكارى گشتى پێكبهێنرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌رووداوه‌كه و سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانى ده‌رزى ئه‌ڤاسنین له نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى برِیاردرا به‌پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه ودیاریكردنى لایه‌نى كه‌مته‌رخه‌م وسزادانى كۆمپانیاى به‌رپرس.
