سەرۆكی هەرێمی كوردستان و گەورە ڕاوێژكاری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ڕەوشی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ كرد

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و گەورە ڕاوێژكاری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ڕەوشی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ كرد
8ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- دوێنێ یەكشەممە لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بە سەرۆكایەتیی (برێت مەك گوورك) گەورە ڕاوێژكاری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا كرد.

لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی بە ڕاشكاوی هەڵوێستی هەرێمی كوردستانی لەمەڕ كێشە و قەیرانەكانی ئێستای عێراق و، بەشداریی هەرێمی كوردستان لە پڕۆسەی سیاسی بۆ شاندی میوان شی كردووە و جەختیشی لەسەر زەروورەتی كاركردن بە پڕەنسیی شەراكەت و تەوافۆق و هاوسەنگی لە عێراقدا كردووە.

لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی گرتنەبەری هەنگاوی عەمەلی لە لایەن حكوومەتی عێراقی بە دەستپێكێكی گونجاو زانی بۆ چارەكردنی كێشەكانی عێراق. لە بەرانبەریشدا (برێت مەك گوورك) دوای قسەكردن لەسەر بارودۆخی ئێستاكەی عێراق پشتگیریی تەواوی ئەمەریكای دووپاتكردەوە بۆ پڕەنسیپەكانی شەراكەت لە حوكم بەو شێوەیەی كە لە دەستووری عێراق و ڕێككەوتننامەی هەولێری ساڵی 2010ـدا هاتووە.
Top