یەکێتی: بەدیلمان نییە بۆ بەرێز مسعود بارزانی

یەکێتی: بەدیلمان نییە بۆ بەرێز مسعود بارزانی
7ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێ ئێمە وەک یەکێتی بەدیلمان نییە بۆ بەرێز مسعود بارزانی. لەدوای كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی ‌دیموکراتی کوردستان و یەكێتی نیشتمانی کوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی بۆ هەریەک لە فازیڵ میرانی‌ سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ، مەلا بەختیار رایگەیاند: کە کاتژمێر 4ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، سەردانی نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەن . لای خۆشییەوە فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ئەگەری ئەوەی یەکێتی لەدوای هەڵبژاردنەکان ببێتە ئۆپۆزیسیۆن، گوتی یەکێتی لە حکوومەت و پەرلەمان دا شەریکە. قۆناخی ئۆپۆزیسیۆن بۆ گەیشتن بە دەسەڵاتە و لەبەر ئەوە باوەڕ ناکەین یەکێتی ئۆپۆزیسیۆن بوون هەڵبژێڕیت. هەر لە کۆنفڕانسە رۆژنامەوانییەکەدا، مەلا بەختیار رایگەیاند: کە نه‌ ئێمه‌ به‌دیلمان هه‌یه‌ بۆ جێگه‌ی‌ سەرۆک بارزانی‌، نه‌ پارتیش به‌دیلی‌ هه‌یه‌ بۆ جێگه‌ی‌ سەرۆک تاڵه‌بانی‌ . شایەنی باسە : پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمە لیژنه‌ی‌ باڵای‌ هاوبه‌شی‌ پارتی و یەکێتی لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونەوە.
Top