سێشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو پشووی‌ ره‌سمییه‌

سێشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو پشووی‌ ره‌سمییه‌
7ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- بڕیار وایه‌ سێشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو له‌ رۆژی‌ ئازادكردنی‌ عیراقدا له‌ داموده‌زگاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پشووی‌ ره‌سمی‌ بێت.

سه‌عد خالید وه‌زیری‌ هه‌رێم بۆ كاروباری‌ په‌رله‌ما رایگه‌یاند: \"رۆژی‌ 9ی‌ نیسان كه‌ ده‌كاته‌ رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو، له‌سه‌ر تاسه‌ری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پشووی‌ ره‌سمییه‌\"".

له‌ رۆژی‌ 9ی‌ نیسانی‌ ساڵی‌ 2003دا عیراق له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانانه‌وه‌ ئازادكراو له‌ زوڵم و سته‌می‌ چه‌ندین ده‌یه‌ی‌ رژێمی‌ به‌عس و سه‌دام حسێن گه‌وره‌ دیكتاتۆریی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست رزگاری‌ بوو.

ئه‌م پشووه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ساڵی‌ پار حكومەتی عیراق بڕیاریدا پشووی 9ی نیسان هەڵبوەشێنێتەوە، به‌ڵام پارساڵ حكومه‌تی‌ هه‌رێم رۆژه‌كه‌ی‌ كرده‌ پشوو."
Top