سەرۆكایەتیی هەرێم: هاوپەیمانیی شیعەمان لە نێوان پیكەوەیی و لێكدابڕاندا سەرپشك كردووە

سەرۆكایەتیی هەرێم: هاوپەیمانیی شیعەمان لە نێوان پیكەوەیی و لێكدابڕاندا سەرپشك كردووە
7ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كە سەركردایەتیی كورد، شاندەكەی هاوپەیمانیی شیعەی شەرپشك كردووە لە لێكدابڕان یاخود بەشداری و كاری پێكەوەیی. بەرهەم ساڵح دەڵێت پاش 10 ساڵ لە ڕووخانی ڕژێمی سەددام، هێشتا ڕەوشی عێراق پڕقەیران و ترسناكە، چونكە دەستوور پێشێل دەكرێت، ڕێككەوتنەكان جێبەجێ ناكرێن، لەبری ئەوەی هانی كورد بدرێت بەرەو عێراق بچێت، بۆ دەرەوەی پاڵ دەنێن.\"

ئەمڕۆ یەكشەممە، ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی لەندەنی لە زاری د. فوئاد حوسێنەوە بڵاوی كردووەتەوە و پێی ڕاگەشاندوون \""لە كۆبوونەوەی ئەم دواییەی شاندی حكوومەت و هاوپەیمانیی نیشتمانیدا كە سەردانیان كردبوون دوو پێشنیازمان خستنە بەردەمیان، سێیەمیان نەبوو، لێكدابڕان یاخود بەشداری و كاری پێكەوەیی؛ پێیشمان گوتن كە ئێمە بەشداریمان دەوێت و كاری بۆ دەكەین، ئەوانیش گوتیان ئێمەیش ئەوەمان دەوێت.\""
حوسێن هاوكات دەڵێت \""داوامان لە شاندەكە كرد كە هەڵوێست و دیت و تێگەییشتنیان لەو بەشدارییەی چۆنە بۆمان ڕوون بكەنەوە، یان بەشداری و پێكەوەژیان بەپێی دەستوور و ئەو ئەرك و مافانەی تێیدا دیاریكراون، ئەگەریش هاتوو ئەوەیان قبووڵ نەكرد ئەوا ئێمە دەگەڕێینەوە بۆ گەل تا بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات. ئێمە دووپاتمان كردەوە كە بژاردەی بەشداری و پیچكەوەیی لەگەڵ گەرەنتیی مافەكانمان، چاوەڕوانی وەڵامی كۆتایی ئەوانین و لەژێر ڕۆشنایی وەڵامەكەیشدا هەنگاوی دواترمان دەنێین.\""
ئەم لێدوانانەی سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم پاش ئەو لێدوانە دێت كە جێگری دووەمی سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، بەرهەم ئەحمەد ساڵح، داویەتی و هۆشداری دەدات كە ئەگەر هێزە سیاسییەكان قەیرانی هەنووكەیی چارە نەكەن ئەوا عێراق لێك دەترازێ و دابەش دەبێت.
ساڵح هاوكات دەڵێت لەوەها دۆخێكیشدا كە عێراق بەرەو دابەشبوون بڕوات و سەركردایەتیی كورد بۆ چاەرەی قەیرانەكە بژاردەی دیكەی لەبەردەمدا نەمێنێت ئەوا پەنا بۆ ڕاپرسیی گەل دەبات.
بەرهەم ساڵح دەڵێت پاش 10 ساڵ لە ڕووخانی ڕژێمی سەددام، هێشتا ڕەوشی عێراق پڕقەیران و ترسناكە، چونكە دەستوور پێشێل دەكرێت، ڕێككەوتنەكان جێبەجێ ناكرێن، هاوكات لەبری ئەوەی هانی كورد بدرێت بەرەو عێراق بچێت، بۆ دەرەوەی پاڵ دەنێن.\""
زیاتر گوتی \""ئەگەر سەركردە عێراقییەكان بەرنامەیان بۆ چارەی ئەو كێشە و قەیرانانە دیار نەبێت، لە دەیەی دووەمی پاش ڕووخانی سەددام عێراق بەرو لێكهەڵوەشانەوە و دابەشبوون دەچێت، ئەگەری ئەوەیش هەیە كە كورد ناچار بێت بۆ یەكڵاكردنەوەی هەڵوێستی لە ڕاپرسییەكدا بڕیار بداتە دەست گەل.\""
وەك ڕۆژنامەكە ئاماژەی داوە ئەگەرچی ڕوون نییە كە بەرهەم ساڵح ڕوونی نەكردووەتەوە كە مەبەست لە ڕاپرسیی گەل وەك ئەوە دەبێت كە لە باشووری سودان و بە چاودێریی نێودەوڵەتی بڕیاری چارەنووساز درا یان ئەوەی ئەوان پێوەندی بە جیابوونەوە لە عێراق نییە.
فوئاد حوسێنیش دەڵێت كە ئەو نازانێت مەبەستی بەرهەم ساڵح لەو ئاماژە بە ڕاپرسییە چییە، ڕاپرسی بۆ بڕیاردان لە چارەنووس و جیابوونەوە لە عێراق، یان مەبەستێكی دی، \""بەڵام بە گشتی، سەرۆك مەسعوود بارزانی لە زۆر بۆنەی دیكەدا و لە نەورۆزی ڕابردوویشدا ئاماژەی بە گەڕانەوە بۆ گەل و ڕاپرسسیەكی سەرتاسەری دا و بێگومان لە وەها دۆخێكیشدا بژاردەگەلێك دەخرێنە بەردەم گەل و ئایا دەیانەوێت لەگەڵ ئەو قەیرانانەدا بمێننەوە یان لێی دەرچن، لەگەڵ بەغدا درێژە بە گفتوگۆكان بدەن یان بایكۆتی بكەن، بێگومان پرسیاریش لەبارەی چیابوونەوە بەروڕووی گەل دەكرێتەوە و ڕاپرسییش باشترین بەشداریی گەلە لە بڕیارە گەورەكاندا،
ئەو گوتیشی كە هیچ ڕێگرییەكیش لە گەڕانەوە بۆ ڕای گەل نییە، بەتایبەت لە وەها دۆخێكی قەیراناویی و ئاڵۆزدا كە هەڕەشەیە بەسەر كۆی پرۆسەی سیاسیی عێراقدا."
Top