ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لەسلێمانی کۆدەبنەوە
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ئاژانسی پەیامنێر کەوتوون، کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی پێش نیوەڕۆ ناو بینای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەسلێمانی دەست پێدەکات.
پێدەچێت دوای کۆتایی هاتنی کۆبونەوە هەردوو لا لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بخرێتە ڕوو.
