شاندی BDP لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆدەبێتەوە
شاندی BDP لە کۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی دوایین دیداریان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکی بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK و دوایین پەرەسەندکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا تاوتوێ دەکەن.
شاندی BDP کە لە سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی BDP و سری سوڕەیا ئوندر، نوێنەری شاری ئیستەنبوڵ پێکهاتووە، رۆژی هەینی سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد.
شاندیBDP بە مەبەستی گەیاندنی نامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ قەندیل سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەست (رووداو) گەیشتووە ئۆجەلان بە شاندی BDPی راگەیاندووە \"تا وەڵامی قەندیل وەرنەگرن، نەگەڕێنەوە\"".
رۆژی چوارشەممە 2013/4/3، شاندی چوارەمی BDP سەردانی دوورگەی ئیمرالیان کرد و لەگەڵ ئۆجەلان کۆبوونەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرا نەکراوە.
-رووداو"
