لە كوردستاندا خێرخوازان نزیکەی 8 سەد مزگەوتیان دروست کردووە

لە كوردستاندا خێرخوازان نزیکەی 8 سەد مزگەوتیان دروست کردووە
6ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- بە پێی ئامارێكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێم، ژمارەی مزگەوتەكانی كوردستان لە 4800 نزیك دەبێتەوە و دەوڵەمەند و خێرخوازانیش 800 مزگەوتیان دروستكردووە.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، مەریوان نەقشبەندی، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری رایگەیاند: ئێستا زیاتر لە 4700مزگەوت لەسەر بەڕێوەبەرایەتیەكانی ئەوقاف لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان تۆمار كراوە و زیاتر لە 85 مزگەوتی تریش لە دروستكردن و بیناسازیدان.

مەریوان نەقشبەندی، گوتی: بەتەواوبونی ئەو مزگەوتانە ژمارەی مزگەوتەكانی هەرێمی كوردستان لە 4800مزگەوت نزیك دەبێتەوە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، ئاماژەی بەوەکرد، لەهەشت ساڵی رابردوودا بەهۆی باشبوونی باری ئابووری خەڵكی كوردستان و خواستی زۆری خەڵك بۆ دروستكردنی مزگەوت، زیاتر لە 800 مزگەوت لەلایەن خێرخواز و دەوڵەمەندەكانی كوردستانەوە دروست كراوە و نزیكەی 100ملیار دیناری عێراقیان بۆ دروستكردنی ئەم مزگەوتانە خەرج كردوە.
Top