سەرۆكی كوردستان لەگەڵ لیژنەی گەڵاڵەكردنی هەڵوێستی هەرێم سەبارەت بە كێشەكانی نێوان بەغدا و هەرێم كۆبۆوە

سەرۆكی كوردستان لەگەڵ لیژنەی گەڵاڵەكردنی هەڵوێستی هەرێم سەبارەت بە كێشەكانی نێوان بەغدا و هەرێم كۆبۆوە
4ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنج شەممە 4/4/2013 لەگەڵ لیژنەی گەڵاڵەكردنی هەڵوێستی هەرێم سەبارەت بە كێشەكانی نێوان بەغدا و هەرێم كۆبۆوە.

لە كۆبوونەوەكەدا لیژنەی گەڵاڵەكردنی هەڵوێست ئەنجامی كۆبوونەوەكانی خۆی لەگەڵ شاندی هاوپەیمانیی نیشتمانیی خستەڕوو كە دوێنێ چوارشەممە سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد، هەر وەها باس لە ئەنجامی كۆبوونەوەكانی نێوان نوێنەرانی هەرێم و ئەو شاندە سیاسیانەی دیكەش كرا كە لەم دواییانەدا سەردانی كوردستانیان كردبوو.

كۆبوونەوە داكۆكی لەسەر گرنگیی پابەندبوون بە پرانسیپی دایەلۆگ كردەوە و چەندین راسپاردەش وەرگیران كە لە كۆبوونەوەی داهاتووی سەرۆك بارزانی لەگەڵ نوێنەرانی فراكسیۆنە كوردستانیەكان لە حكوومەتی فیدراڵ و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەخرێنە بەرباس.
Top