بە دەفتەرێك پاسپۆرت بۆ ژنێك دەردێن دوایی دەردەكەوێ ساختەیە

بە دەفتەرێك پاسپۆرت بۆ ژنێك دەردێن دوایی دەردەكەوێ ساختەیە
4ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به‌گولان میدیای راگه‌یاند كه‌ رۆژی (30/ 3/ 2013) ئافره‌تێكی مه‌سیحی دانیشتووی به‌رته‌له‌ به‌ناوی (خ ی خ) سكالای یاسای له‌سه‌ر پیاوێك به‌ناوی (م ن ه ) له‌بنكه‌ی پۆلیسی عه‌نكاوه‌ ده‌كات .
ووته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌وه‌ی خسته‌رِوو كه‌ دوای لیكۆلینه‌وه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ كه‌ناوی (خ ی خ) مه‌بله‌غی یه‌ك ده‌فته‌ر دۆلای داوه‌ به‌ (م ن ه ) بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ په‌ساپۆرتی بۆ ده‌ربهینێت به‌لام دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئافره‌تی ناوبراو سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وولات ده‌كات له‌فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ ده‌ستگیرده‌كرێت و ده‌رده‌وێت ئه‌و پاسپۆرته‌ ته‌زویركراوه‌و فرت و فێله‌ .
دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ((م ن ه ))ده‌ركرد.
Top