هەوێكەی و دوو برای فەلاقەی دەكەن
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به(گولان میدیا)ی راگه‌یاند كه رۆژی (30/ 3/ 2013) ئافره‌تێك به‌ناوی (خ ی خ) كه‌هه‌موو جه‌سته‌ی شوێنی لیدان و ئه‌شكه‌نجه‌بووه له‌بنكه‌ی پۆلیسی كوردستان سكالای یاسای له‌سه‌ر ئافره‌تێكی تر به‌ناوی (ح ه خ ) تۆمارده‌كات ، دوای لیكۆلینه‌وه ده‌ركه‌وت (خ ی خ) شووی به‌پیاوێك كردووه كه ئه‌و پیاوه پیش‌تر ژنێكی هه‌بووه به‌ناوی (ح ه خ ) به‌لام ته‌لاقی داوه بۆ ئه‌وه‌ی كه (خ ی خ) شووی پیبكات و دوای لیكۆلینه‌وه ده‌ركه‌وت هه‌ریه‌ك له ژنی یه‌كه‌م كه‌ته‌لاقدراوه ناوی (ح ه خ ) له‌گه‌ڵ دووبراكه‌ی به‌ناوه‌كانی (ر م س) و (س ێ م) هیرشیانكردۆته سه‌ر (خ ی خ) به‌هۆیه‌وه هه‌موو جه‌سته‌یان برینداركردووه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش دادوه‌ر په‌راوی لیكۆلینه‌وه‌ی كرده‌وه فه‌رمانی ئاماده‌بوونی بۆهه‌ریه‌ك له (ح ه خ ) له‌گه‌ڵ دووبراكه‌ی به‌ناوه‌كانی (ر م س) و (س ێ م) ده‌ركرد.
