نێچیرڤان بارزانی: سیاسەتی مالیكی هیی خۆسەپاندنە نەك لێكتێگەییشتن، ئەمەش قبوڵ ناكرێت
نێچیرڤان بارزانی، لەو دیمانەیەیدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی لەندەنیدا بڵاوكراوەتەوە دەڵێت: زانراوە كە مانەوەمان لەچوارچێوەی عێراقدا لەلایەن ئێمەوە بووە. ئێمە عەرەب نین، بەڵكە كوردین؛ فەرهەنگ و زمان و مێژوومان لە هیی نەتەوەی عەرەب جیایە، ئێمە نەتەوەی كوردین، بژاردەی مانەوە لە چوارچێوەی عێراقی یەكگرتوومان بە ویستی خۆمان هەڵبژارد، بەڵام بەپێی دەستوور و پێیشمان وایە كە لە بەرژەوەندیی كوردە لەو چوارچێوەیە بمێنینەوە و ئەمەیش سیاسەتێكی ئاشكرایە، چ لە لایەن حكوومەتی هەرێم و چ لە لایەن سەركردایەتیی كوردستانی، بەو باوەڕەیش پابەندین، پێیشم وا نییە مالیكی بەرەو سەربەخۆیی هانمان دەدات، ئەگەر هەڵسوكەتەكانی بۆ ئێمە هاندان بێت بۆ سەربەخۆیی ئەی لەگەڵ سوننە چۆن وەسفی بكەین؟
\"بەرلە ساڵی 2003 ئێمە سەربەخۆ بووین، بەڵام پاش ڕووخانی ڕژێمی پێشوو، بە ویستی خۆمان و لەسەر بنەمای كاری پێكەوەیی و بەپێی دەستوور كە 80%ـی خەڵكی دەنگی پێی داوە گەڕاینەوە بۆ بەغدا.\"" زیاتر گوتی \""ئەوەی لەدەستمان هات لەپێناو یەكپارچەیی خاكی عێراق كردمان، عێراقی نوێمان دروست كرد و ئێمەیش تێیدا بەشدار بووین، لە دەرەوەی پرۆسەكە نین.\""
دەربارەی ماددەی 140ـیش وەك هەندێك دەڵێن كاتەكەی بەسەر چووە، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، 140 ماددەیەكی دەستوورییە و هەمووانیش دەیزانن. ئێمە پێمان وایە كێشەیەك هەیە و بە لۆژیكی بەهێز چارە ناكرێت. ناشێت لایەنێك پێی وابێت كە بەهێزە و ئەوی دی لاواز، دەبێت بە لێكتێگەییشتن و نەرمی نواندن چارە بكرێت و بۆ ئەمەیش بەرپرسارەتی لە ئەستۆی سەرۆكوەزیرانی عێراقە، چاوەڕێی چ دەكات تا چارەی بكات؟ ئایا چاوەڕێ دەكات لە ڕووی سەربازییەوە بەهێز بێت و بێت كوردستان داگیر بكات؟ سەددام بەهێز بوو و نەیشیتوانی ئەمە بكات، لەبەر ئەمە تەنیا ڕیگەیەك هەیە بۆ چارە، ئەویش دانوستان و بەرجەستكردنی دادپەروەرییە.
دەبارەی قەیرانی ئەم دوواییەی نێوان بەغدا و هەولێریش سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان دەڵێت \""بە داخەوە ئەو قەیرانە بە هۆی شێوەی بیركردنەوەی بەغدایە، سیاسەتی سەرۆكوەزیران و بەرپرسان لە بەغدا، سیاسەتی لێكتێگەییشتن نییە، بەڵكە سیاسەتی پاوانكردن و خۆسەپاندنە، ئەمەیش لای ئێمە قبووڵ ناكرێت، وەك چۆن دەستوورییش نییە.\""
ئەو گوتی \""عێراق وەها مامەڵەمان لەگەڵدا دەكات وەك ئەوەی پارێزگایەك بین سەربە حكوومەتی فیدراڵ، ئەمە لە كاتێكدا ئەو بابەتە دەستوورییە، ئێمە دەمانەوێت بە پێی دەستوور مامەڵەمان لەگەڵدا بكرێت، لەسەر بەغدا پێویستە بەپێی بنەماكانی فیدراڵ مامەڵەمان بكات نەك بەپێی بنەماكانی ناوەندێكی بەهێز كە هەموو شتێكی خستبێتە ژێر ڕكێفی خۆیەوە، دەمانەوێت ئەو بیركردنەوەیە بگۆڕین.\""
نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاند، \""ڕێكنەكەوتووین لەسەر ئەوەی دیكتاتۆرێك بڕوات و یەكێكی دی بێت و جێی پێشی خۆی بگرێتەوە. سەرباری ئەوەی ڕەتی كردەوە كە كێشەكە دارایی بێت و گوتی \""با وایدابنێین كێشەیەكی لەو جۆرە هەیە، كە بە هیچ كلۆجێك نییە، پێویست دەكات نەبێت بە قەیران، چونكە عێراق وڵاتێكی دەوڵەمەندە و حكوومەتی فیدراڵ دەتوانێت چارەی ئەو جۆرە كێشانە بكات.\""
دەربارەی نەوتیش نێچیرڤان بارزانی دەڵێت \""ئێمە وابەستەی ئەو باوەڕەین كە نەوت موڵكی هەموو گەلی عێراقە.. تائێستایش 76 ملیۆن بەرمیل نەوتمان هەناردە كردووە و سوودەكەیشمان بۆ گەنجینەی عێراق یان حكوومەتی فیدراڵ ناردووە، وەك حكوومەتی هەرێم هیچ شتێك لەو سوودە نابەین.\"""
