مه‌كته‌بی سیاسی 54 ساڵه‌ی ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی (خه‌بات) پیرۆز ده‌كات
به‌بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی به ئاشكرا ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی \""خه‌بات\"" پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له ئێوه و خۆمان و سه‌رجه‌م كادیر و ئه‌ندامانی پارتیمان، پارتی دیموكراتی كوردستان و خوێنه‌رانی ئه‌و رۆژنامه به ته‌مه‌ن و راستگۆیه ده‌كه‌ین. وێڕای هیوا خواستن بۆ پێشكه‌وتنی زیاتر، هاوكات له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و شه‌ونخوونیتان ده‌ستی یه‌كه یه‌كه‌تان ده‌گوشین.
رۆژنامه‌ی \""خه‌بات\"" قوتابخانه‌ی پێگه‌یاندنی كاری رۆژنامه‌نووسی بووه و له‌و بواره‌دا كادیرانی زۆری پێگه‌یاندووه، كه ئه‌مڕۆ له رۆژنامه‌گه‌ری كورد دا جێ ده‌ستیان دیاره.هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا، له‌پاڵ كاری رۆژنامه‌نووسیانه‌یدا هه‌میشه داكۆكیكارێكی سه‌ر راست بووه له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و هۆشیاركردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان له نێوان سه‌رجه‌م پ ێکهاتەوره‌نگ و ده‌نگه جیاوا‌زه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان.
ئه‌مڕۆ، له كاتێكدا یادی 54 ساڵه‌ی ده‌رچوونی \"" خه‌بات\"" ده‌كه‌ینه‌وه، بارودۆخی ناوچه‌كه و كوردستانیش به قۆناغێكی هه‌ستیاری پڕ له گۆڕانكاری تێده‌په‌ڕێت و له هه‌موو پارچه‌كاندا هه‌لومه‌رجێكی نوێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كورد هاتۆته‌پێش، ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی لێتان ده‌خوازێ له خستنه‌رووی هه‌واڵ و شیكاره‌كانتاندا له ئاست ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونانه بن و له گه‌یاندنی په‌یامی كوردایه‌تی خۆتان ده‌ست به ئیتیكی رۆژنامه‌وانی راستگۆیانه‌ی خۆتانه‌وه بگرن، وه‌ك هه‌میشه جێگه‌ی متمانه‌ی خوێنه‌ران بن.
جارێكی دیكه پیرۆزه و ئومێدی گه‌شه‌پێدانی زیاتر و سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین له پێناو دروستكردنی میدیایه‌كی نیشتمانی پێشڕه‌ودا.
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
3/4/2013
"
