هەولێر- كۆمپانیایەك بەفێڵ یەك دەفتەر دۆلار لە ژنێك دەستێنێت

هەولێر- كۆمپانیایەك بەفێڵ یەك دەفتەر دۆلار لە ژنێك دەستێنێت
3ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندن له‌به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر به‌گولان میدیای رِاگه‌یاند كه‌ رۆژی (27ـ 3ـ 2013 ) هاولاتیه‌ك به‌ناوی (ح س چ) سكالای یاسای له‌سه‌ر كۆمپانیای ( و ع ه) تۆمار كرد، به‌ووته‌ی ئه‌و هاولاتییه‌ ئه‌و كۆمپاینایه‌ مه‌بله‌غی یه‌ك ده‌فته‌ر دۆلارییان له‌و كه‌سه‌ وه‌رگرتووه‌ به‌ناوی ئه‌وه‌ی كه‌ شمه‌كی بۆ دایبن بكه‌ن ، دادوه‌ری فه‌رمانی ئاماده‌بوونی بۆ نوێنه‌ری كۆمپانیای ناوبراو ده‌كرد و په‌راوی لیكۆلینه‌وه‌ بۆهه‌ردوولا ئاماده‌كرا، هه‌تا ئێستاش لیكۆلینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ .
Top