وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و شاندێكی رێكخراوی یونسێف كۆبوونه‌وه
شیاوی باسه كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به چۆنیه‌تی باشتركردنی پرۆسه‌ی خوێندن و دانانی پلانێك بۆ جێبه‌جێكردنی پێشنیاره‌كانی به‌ره‌وپێشبردنی خوێندن له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و كاركردن بۆ جێبه‌جێكردنی پێوه‌ره‌كانی قوتابخانه‌ی هاوڕێ له قوتابخانه‌كاندا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتی جوان عه‌بدولعه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، له هه‌شته‌مین پیشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێب له هه‌ولێر به‌رهه‌م و پرۆگرامه‌كانی وه‌زاره‌ت ده‌خرێته ڕوو.
ئه‌مه‌ش وه‌كو ناساندنێك دێت بۆ كاروچالاكییه‌كانی به‌شی كتێبخانه‌كان و پڕۆگرامه‌كانی خوێندن له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
