45 شوێنكار سزادراون
حیكمه‌ت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی گه‌رمیان به PUKmedia ی راگه‌یاند: له مانگی رابردوودا لیژنه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان له سنووری قه‌زاو ناحیه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان پشكنینیان بۆ نزیكه‌ی 500 شوێنكار كردووه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له 29 شوێنیان ده‌ست گیراوه به‌سه‌ر بڕێك خۆراك و كه‌ره‌سته‌ی ماوه‌به‌سه‌رچووداو هه‌ریه‌كه‌یان به‌بڕی 50 هه‌زار دینار غه‌رامه‌كراون و خۆراك و كه‌ره‌سته ماوه‌به‌سه‌رچووه‌كانیشیان له‌ناوبراون.
وتیشی: هه‌ر له مانگی ئازاردا به‌هۆی هه‌ڵنه‌واسینی نرخه‌وه 16 فرۆشگاو شوێنكار هه‌ریه‌كه‌یان به‌بڕی 30 هه‌زار دینار غه‌رامه‌كراون، به‌و پێیه‌ش له‌و مانگه‌دا به‌بڕی ملیۆنێك و 930 هه‌زار دینار غه‌رامه‌ی سه‌رپێچیكاران كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی گه‌رمیان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه له سنووری ناحیه‌ی قۆره‌توو ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر بڕی زیاتر له 80 تۆن په‌تاته‌ی خراپبوو و دواتر له‌ناوبراوه‌و خاوه‌نه‌كه‌شی غه‌رامه‌كراوه، هه‌روه‌ها رۆژانه‌ش به چوار لیژنه سه‌ردانی فرۆشگاو شوێنه بازرگانییه‌كانی سنووره‌كه ده‌كه‌ین و پشكنین بۆ سه‌رجه‌م خۆراك و كه‌ره‌سته‌كانیان ده‌كرێت.
