بەم نزیكانە فۆرمی یەكەكانی نیشتەجێ‌ بوون بۆ هاوڵاتیانی كەم دەرامەت دابەش دەكرێت

بەم نزیكانە فۆرمی یەكەكانی نیشتەجێ‌ بوون بۆ هاوڵاتیانی كەم دەرامەت دابەش دەكرێت
1ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- لە لێدوانێكدا بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاند ئەمرۆ ئەندازیار(كــامەران أحمد عبداللە ) وەزیری ئاوەدان كردنەوە و نیشتەجێ‌ كردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوا شێوازی فۆرمەكانی یەكەی نیشتەجێ‌ بوون بۆ هاووڵاتیانی كەم دەرامەت ڕاگەیاند و ڕوونیشی كردەوە كە وەزارەتی ئاوەدان كردنەوە ماوەیەكی زۆرە خەریكی ئامادەكردنی ئەم فۆرمانەیە و پرس و ڕاوێژی بە كەسانی شارەزاو پسپۆر كردووە بۆ ئەوەی بتواندرێت پرۆسەكە بە شێوەیەكی یەكسان و شفاف بێت و دوور بێت لە دەستكاری كردن , لە ئێستادا فۆرمەكان بۆ هەر سێ‌ پارێزگاكانی كوردستان و ئیدارەی گەرمیان ناردراوە بۆ ئەوەی لەلایەن خۆیانەوە بنكەی پێویست بۆ دابەش كردنی فۆرمەكان و وەرگرتنەوەیان دیاری بكەن بۆ هاووڵاتیان بەپێ‌ ی قەبارەی دانیشتوانی ناوچەكە كە پێش بینی دەكرێت لە ماوەیەكی نزیكدا هاووڵاتیان بتوانن ئەم فۆرمانە وەربگرن و بەپێ‌ ی رێنمایەكان پڕی بكەنەوە .

لە بەشێكی تر لێدوانەكەیدا كــامەران أحمد عبداللە ووتی پرۆسەی دروست كردنی یەكەی نیشتەجێ‌ بوون بۆ هاووڵاتیانی كەم دەرامەت لە سالُی(2011) دەستی پێكردووە وەكو قۆناغی یەكەم و سەرەتا لە ناوەندی پارێزگاكان دەستمان پێكردووە كە بڕەكەی (49) چل و نۆ ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە , وە لە سالُی (2012) بڕی (250) دوو سەدو پەنجا ملیار دینار تری بۆ تەرخانكراوە بۆ دروست كردنی (5000) یەكەی نیشتەجێ‌ بوون لە سنووری ناوەندی پارێزگاكان و قەزاو ناحیەكانیش كە لە ئێستادا بە شێوازی جیا و قۆناغی جیا لەشارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان لە ژێر جێ‌ بە جێ‌ كردن دان هەروەهائاماژەی دا كە لە پلانی وەزارەتماندا بۆ سالُی (2013) بڕی (250) دوو سەدو پەنجا ملیار دیناری تر تەرخانكراوە بۆ بەردەوام بوونی پرۆسەی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێ‌ بوون بۆ هاوولاتیانی دەرامەت سنووردار.
Top