نزیكه‌ی 27 هه‌زار منداڵ له‌ هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌

نزیكه‌ی 27 هه‌زار منداڵ له‌ هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌
1ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- قاسم عه‌زیز، به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندن له‌به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌ لێدوانێكدا به‌(گولان میدیا)ی راگه‌یاند له‌ماوه‌ی ساڵێكدا 26600 منداڵ له‌ شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه‌، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ رێژه‌ی منداڵبوون له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر خسته‌ روو:

كۆی گشتی له‌دایكبوونی منداڵ (26600)
(17885) به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌دایكبوون
(8891)كورِن
(8944) كچن
(8715) به‌نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایكبوون
(4122)كورِن
(4593) كچن
(234) منداڵ به‌مردووی له‌دایكبوون
(819) منداڵ دوانه‌بوون واته‌ جمكبوون
به‌درێژی ساڵی (2012) رێژه‌ی (48395) ئافره‌ت سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوونیان كردووه‌
(9) ئافره‌ت له‌كاتی مندالبوون گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ .
Top