سه‌رۆك وه‌زيران و ڕابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى؛ كۆ بوونه‌وه.
له ديدارێكدا ڕه‌وشى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و بارودۆخ و پێشهاته سياسييه‌كانى عيراق به گشتى تاتوێ كرا و داكۆكى له‌سه‌ر پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هێز و لايه‌نه كوردستانييه‌كان و يه‌كڕيزى و ته‌بايى كورد و هاوهه‌ڵوێستى له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانييه‌كان كرايه‌وه.
ده‌رباره‌ى ڕه‌وشى عيراقيش؛ هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌و قه‌يرانه چه‌ند لايه‌نيه‌ى عيراقى پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، وڵات به‌ره‌و مه‌ترسى و ئاڵۆزيى زياتر ده‌بات و به‌رژه‌وه‌نديى هه‌مووان له‌وه‌دايه كه هه‌موو كێشه و گرفته‌كان له ڕێگه‌ى لێكگه‌يشتن و گفتوگۆ و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوور و پابه‌ندى به بنه‌ماكانى ده‌ستووره‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن. له‌مباره‌يه‌شه‌وه هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه كوردستانيه‌كان هه‌ميشه‌وه ئه‌وه‌يه كه كێشه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه چاره‌سه‌ر بكرێن.
