هێرش دەكرێتە سەر ماڵێك و پیاوی ماڵەكە دەكوژن
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشتوون، له ناوچه‌ی پیشه‌سازی پاریزگای كه‌ركووك چه‌كدارانی نه‌ناسراو سه‌ر ماڵێك و خاوه‌ن ماڵه‌كه كه پیاوێكی ته‌مه‌ن له‌سه‌رووی 60 ساڵیه‌وه‌یه ده‌سترێژی گولله‌ی لێ ده‌كه‌ن و به‌و هۆیه‌وه گیانی له ده‌ست ده‌دات.
وه‌ك له زانیاریانهكان هاتووه، هێزه‌كانی پۆلیس پاش گه‌یشتنیان بۆ شوێنی رووداوه‌كه ته‌رمه‌كه بۆ توێكاری ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری ده‌كه‌ن و تا ئێستاش به هۆی خۆ شوێن بزركردنیان نه‌توانراوه تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیر بكرێن و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌رووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام تا ئێستا هۆكاره‌كانی كوشتنی ئه‌و هاووڵاتیه روون نه‌بۆته‌وه.
