ئومێد خۆشناو: سێیه‌مین كۆنفرنسی لاوانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له‌م مانگه له كه‌مپی دۆمێز بهرِێوهدهچێ
ئومێد خۆشناو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له هه‌ولێر رایگه‌یاند: له‌رۆژی 25 ی ئه‌م مانگه له رۆژئاوای كوردستان كۆنفرانسێك به‌ناوی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بهرِێوهچووه، ئه‌و كۆنفرانسه شه‌رعی نییه چونكه ته‌نیا 18 رێكخراو كه سه‌ر به بهیهده و له په‌كه‌كه نزیكن به‌شدار بوونه و له ژێر هه‌ژموونی حزبی بهرِێوهچووه نه‌ك نه‌ته‌وه‌یی، بۆیه 46 رێكخراو له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌شدارییان له‌و كۆنفرانسه نه‌كردووه به‌ڵكو له ناوهرِاستی ئه‌م مانگه كۆنفرانسی سێیه‌می هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له كه‌مپی دۆمێز به به‌شداری ئه‌و 46 رێكخراوه بهرِێوهدهچێ و ده‌رگاش كراوه‌یه بۆ ئه‌و رێكخراوانه له كۆنفرانسی رۆژئاوا به‌شدار بوون به‌شدار ببن چونكه ئێمه له چوار چیوهیهكی نه‌ته‌وه‌یی سه‌یری پرسه‌كه ده‌كه‌ین.
سكرتێری یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه، گوایه 60 رێكخراو به‌شدار بوونه له‌و كۆنفرانسه‌ی له رۆژئاوا بهرِێوهچوو، كه‌چی 18 رێكخراو بوونه‌و ئه‌وانی تر رێكخراو نین و له ژێر ناوی جۆراو جۆر دروست كراون، هاوكات ده‌بوایه بۆ به‌ستنی سێیه‌م كۆنفرانس بگهرِابوانهوه بۆ لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنفرانس كه له كۆنفرانسی دووه‌م برِیاری له‌سه‌ر دراوه‌و ئه‌وه‌شیان نه‌كردووه، هه‌ر كۆنفرانسێكیش ده‌بێ بلاغیی كۆتایی بڵاو بكرێته‌وه به‌ڵام تا ئێستاش بلاغیان نه‌بووه.
گوتیشی: بۆیه هێرشێكی نا ره‌وا دژی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستانیان ده‌ست پێكردووه گوایه ئێمه هه‌وڵی پارچه پارچه كردنی ئه‌و رێكخراو و كۆنفرانسه ده‌ده‌ین، له كاتێكدا ئێمه لایه‌نێكی سه‌ره‌كیی بووینه له سه‌ركه‌وتنی دوو كۆنفرانسی رابردوو و هه‌ر ئێمه‌ش داكۆكیكارێكی سه‌ر سه‌خت بووینه له‌وه‌ی ده‌بێ هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی حزبی پشت گوێ بكرێ و به هه‌ستێكی نیشتماپه‌روه‌رو كوردستانیان به‌شداریی له‌و كۆنفرانسانه بكه‌ین و دژی ئه‌وه بووینه هه‌ژموونی حزبی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌م كۆنفرانسانه هه‌بێت، به‌ڵكو دووپات‌مان له‌وه كردۆته‌وه ده‌بێ به چاوێكی نه‌ته‌وه‌ییانه پشتیوانی له دۆزی ره‌وای لاوانی كوردستان بكه‌ین.
له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی كۆنفرانسی سێیه‌میش بۆ كه‌مپی دۆمێز كه برِیار بوو له كوردستان رۆژئاوا بهرِێوهبچێ، ئومێد خۆشناو وتی، له كۆنفرانسه‌كانی پێشوودا برِیار بوو هه‌ر ساڵێك له پارچه‌یه‌كی كوردستان كۆنفرانسی لاوانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئه‌نجام بدرێ، كۆنفرانسی یه‌كه‌م له دیار به‌كر و هی دووه‌میش له هه‌ولێر بهرِێوهچوو، برِیار بوو كۆنفرانسی سێیه‌م له شاری قامشلۆ له رۆژئاوا ئه‌نجام بدرێ به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌گه‌ر ئازاد كرا، بۆیه تا ئێستا به‌یه‌كجاره‌كی ئه‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان ئازاد نه‌كراوه، له به‌ر ئه‌و هۆكارانه 46 رێكخراوی لاوان برِیاریاندا له مانگی نیسان له كه‌مپی دۆمێز له پارێزگای دهۆك ئه‌نجام بدرێ، به‌ڵام ئه‌و رێكخراوانه‌ی له په‌كه‌كه نزیكن پێشتر برِیاری پێشوه‌خته‌یان دا بوو كه له رۆژئاوا ببه‌سترێ.
