هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی كوتان دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵ ده‌ستی پێ كرد
له‌رێوره‌سمی ده‌ست پێكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش كه له بنكه‌ی ته‌ندروستی شه‌هیدان له هه‌ولێر به‌رِێوه‌چوو، د. مه‌غدید خدر به‌رِێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند: ئه‌و هه‌ڵمه‌ته نیشتمانییه و سه‌رجه‌م ئه‌و منداڵانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان یه‌ك رۆژ تا پێنج ساڵان دایه كوترابن یاخود نه كوترابن ده‌كوترێن و دوو قه‌تره‌یان پێده‌درێ و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌سه‌رجه‌م كوردستان زیاتر له 600 هه‌زار منداڵ ده‌كوترێن و له هه‌ولێریش نزیكه‌ی 274 هه‌زار منداڵ ده‌كوترێن و تیمی گه‌رِۆك و جێگیر پێكهێناوه، كوتانی منداڵانیش دژی ئه‌و نه‌خۆشییه بۆ ئه‌وه‌یه نوێیه‌كی دوور له نه‌خۆشی و ئیفلجمان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر له ساڵی 1998ـه‌وه تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی ئیفلیجی منداڵان له كوردستان تۆمار نه‌كراوه، ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش له چوار چیوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یه كه له‌سه‌رجه‌م جیهان له دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان ئه‌نجام ده‌درێ.
