نامه‌ی پیرۆزبایی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی قیامه‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیحه‌وه‌ (سڵاوی خوای لێ بێ)

نامه‌ی پیرۆزبایی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی قیامه‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیحه‌وه‌ (سڵاوی خوای لێ بێ)
30ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قیامه‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیحه‌وه‌ (سڵاوی خوای لێ بێ)، پیرۆزبایی گه‌رم له‌ گشت كریستیانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌ین و ئومێده‌وارین ئه‌م جه‌ژنه‌ به‌ خێر و خۆشی بگه‌رِێته‌وه‌ بۆ ئه‌وان و بۆ هه‌موو جیهان.
له‌ كاتێكدا له‌ زوربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق كریستیانان دووچاری شاڵاوی زوڵم و ئیرهاب و راوه‌دوونان و په‌راوێزخستن بوونه‌ته‌وه‌، هه‌رێمی كوردستان بۆته‌ په‌ناگه‌ی ئارام بۆیان. هاوكات كریستیانیان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا هاوڵاتی راسته‌قینه‌ و به‌شدارن له‌ دامه‌زراندنی پایه‌كانی كولتووری ئارامی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ و پێكه‌وه‌كاركردن بۆ ئاوه‌دانی و گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری و شان به‌شانی كورد و توركمان و پێكهاته‌ جیاجیاكان خه‌باتیان كردووه‌ بۆ به‌دیهێنانی هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كان و قوربانیان داوه‌، بۆیه‌ ماف و شوێن و پایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی و سیاسی ئه‌وان له‌م هه‌رێمه‌دا رێز لێگیراو و به‌ یاسا پارێزراوه‌ و له‌لایه‌ن ئێمه‌شه‌وه‌ وه‌كوو پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین كه‌ پشتگیر و هاوخه‌باتیان بین له‌پێناوی به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانیان.
جارێكی دیكه‌ پیرۆزبایی گه‌رمتان لێ ده‌كه‌ین و ئومێده‌وارین له‌ هه‌رێمی كوردستاندا یادی هه‌موو جه‌ژن و بۆنه‌كانتان به‌ خۆشی و به‌خته‌وه‌ری بكه‌نه‌وه‌.

مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
30 ئاداری 2013
Top