پاككردنه‌وه‌ی چوار كێڵگه‌ی مین له دهۆك به كۆمپانیای ڤاڵمارا درا
ئاكۆ عه‌زیز بهرِێوهبهری په‌روه‌رده‌ی هۆشیاركردنه‌وه له ده‌زگای گشتی كاروباری مین رایگه‌یاند: به پێی گرێبه‌سته‌كه ئه‌ركی پاك كردنه‌وه‌ی چوار كێڵگه مین له ناحیه‌ی زاوێته‌ی سه‌ر به پارێزگای دهۆك به كۆمپانیای ڤالمارا سپێر درا، تێكرِای رووبه‌ری كێڵگه مینهكانیش 300,301 مه‌تری چوار گۆشه‌یه و ماوه‌ی پاك كردنه‌وه‌كه 540 رۆژه.، هه‌روه‌ها برِی گرێبه‌سته‌كه‌ش ملیارێك و زیاتر له 520 ملیۆن دیناره. مه‌به‌ست له‌م پرۆژه ئه‌وه‌یه دوای پاك كردنه‌وه، ئه‌و ناوچه‌یه بۆ پرۆژه‌ی گه‌شتوگوزار و نیشته‌جێ بوون به‌كار بهێنرێت و ببێته به‌شێك له بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری كوردستان.
