له چوار چیوه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به ئافره‌تان هه‌ڵمه‌تى وشیاركردنه‌وه له ناوه‌نده‌كانى خوێندن ده‌ستی پێكرد
موقه‌ده‌مى یاسایى له‌میعه محه‌مه‌د راگه‌یاند: له درێژه‌ى كار‌و چالاكییه‌كانمان له پێناو وشیاركردنه‌وه‌ى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا و هه‌وڵدان بۆ كه‌مركردنه‌وه و نه‌هێشتنى توندوتیژى دژ به ره‌گه‌زى مێینه، هه‌ڵمه‌تێكى وشیارییان له ناوه‌نده‌كانى خوێندن ده‌ست پێكردووه كه ئاماده‌یى و په‌یمانگا و زانكۆكانى سنوورى گه‌رمیان ده‌گرێته‌وه.
له ده‌ستپێكدا له قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كانى شاره‌دێى رزگاری له لایه‌ن ستافێكى پسپۆر و شاره‌زا كه له فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان پێكهاتوون، یاساى ژماره 8ى ساڵى 2011 كه به یاساى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى خێزانى ناسراوه له گه‌ڵ یاساى قه‌ده‌غكردنى خراپ به كارهێنانى ئامێره‌كانى په‌یوه‌ندى كردن به تایبه‌تى ئامێرى موبایل، بۆ قوتابیان روون ده‌كرێته‌وه، هه‌ڵمه‌ته‌كه له نێو ناوه‌نده‌كانى خوێندن و بۆ قوتابیان گرنگییه‌كى به‌رچاوى ده‌بێت، چونكه له باره‌ى یاساكانى تایبه‌ت به توندوتیژییه‌وه وشیار ده‌كرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له كاتى كێشه‌و گرفته‌كانیان به‌رچاو روونیان هه‌بێت و روو بكه‌نه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانیان
