سەرۆك بارزانی: چارەسەركردنی دۆزی ڕەوای كورد یارمەتیدەری ئاشتیە لە ناوچەكەماندا

سەرۆك بارزانی: چارەسەركردنی دۆزی ڕەوای كورد یارمەتیدەری ئاشتیە لە ناوچەكەماندا
30ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- بەبۆنەی ساڵیادی لەسێدارەدانی پێشەوا، سەرۆكی كوردستان لە پەیامێكدا كە لەپەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، خەخت لەسەر رەوایەتی دۆزی گەلی كورد دەكاتەوە. ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە:

لە ساڵیادی لەسێدارەدانی پێشەوا (قازی محەمەد)ـدا سڵاو بۆ گیانی پاكی قازی و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان دەنێرین.
پێشەوا گیانی خۆی فیدا كرد بۆ ئەوەی گەلەكەی بە زیندوویی بمێنێتەوە.
لەو یادەدا جەخت لە ڕەوایەتیی دۆزی گەلی كورد دەكەینەوەو، پەیاممان بۆ گەلانی ناوچەكە ئاشتیخوازی و پێكەوەژیانە، بێگومان چارەسەركردنی دۆزی ڕەوای كورد یارمەتیدەرە بۆ بووژانەوە و پێشكەوتن و ئاشتی لە ناوچەكەماندا.
Top