یه‌كه‌مین هه‌ڵكۆلین له قوڵایی قه‌ڵای هه‌ولێر بۆ دۆزینه‌وه‌ى شوێنه‌وار ده‌ستی پێكرد
نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر له گوته‌یه‌ك رایگه‌یاند: له‌پێناو ده‌رخستنى راستى شوێنه‌وارى قه‌ڵاى هه‌ولێر و له چێوار چێوه‌ى قۆناغه‌كانى نوَژه‌نكردنه‌وه و به دیكۆمێنتكردنىله رێگا هه‌ڵكۆلینه‌وه لاپه‌ره‌كانى مێژووى قه‌لاَت هه‌ڵدرێته‌وه، ئه‌م هه‌ناگاوه‌ش ده‌بێته هۆى ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی مێژووى هه‌ولێر و قه‌ڵاكه‌ى به شێوه‌یه‌كى زاستیانه، پێشتر به ته‌خمین باسى كۆنى و شوێنه‌واره‌كانى ده‌كرا كه مێژووه‌كه‌ى بۆ زیاتر له شه‌ش هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌رێته‌وه.
پاشان دارا یه‌عقوبی سه‌رۆكى كۆمسیۆنى بالاَى بوژانه‌وه‌ى قه‌لاَى هه‌ولێر رایگه‌یاند: قه‌لاَى هه‌ولێر دوو به‌شه، به‌شى یه‌كه‌م سه‌ر زه‌وى ته‌لار سازى و كولتووره‌كه‌یه‌تى و پێشتر كارى له‌سه‌ر كراوه، به‌لاَم به‌شى دووه‌م ناوه‌وه‌ى قه‌ڵاكه‌یه كه هیچ هه‌ڵكۆلینێكى بۆ نه‌كراوه ، بۆ ئه‌مه‌ش ئێمه وه‌ك كۆمسیۆنى بواژنه‌وه‌ى قه‌لاَ به‌رنامه‌یه‌كمان داناوه كه ماوه‌ى پێنج ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت، كه شه‌ش شوێن دیارى كراوه ، كه پێشبینى ده‌كه‌ین چه‌ند ساڵێك بخایه‌نێ و چه‌ندین شوێنه‌وار له‌و ماوه‌یه بدۆزرێته‌وه.
