27ی ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- له رۆژنامه‌ی هاووڵاتی ژماره 1020 رۆژی چوارشه‌ممه 27/3/2013 هه‌واڵێك بڵاوكرایه‌وه له‌سه‌ر زاری كاك عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلێمانی له ژێر ناونیشانی (پارتی: ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نادرێت) ئه‌م هه‌واڵه راست نییه و ده‌بێت به هه‌ڵه نووسرابێت و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هه‌میشه سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆی و ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رچی زووتره هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان ئه‌نجام بدرێت و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له واده‌ی خۆیدا له مانگی ئه‌یلوولی ئه‌م ساڵ دا ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت و ئێستا هه‌موو رێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رقاڵی ئاماده‌باشی نییه و پلاندانانن بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردندا و له‌م ساڵه‌دا.