26ی ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- به‌رپرسێكی پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای دابه‌شكردنی عێراق بۆ چه‌ند هه‌رێمێك ده‌كات له‌و باره‌یه‌وه ئایلی سوگارمان به‌رپرسی پێشووی كاروباری ده‌ره‌وه له‌نووسینگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ ئاسایشی جیهانی له وتارێكدا كه له گۆڤاری \"زه ئه‌تڵانتیك\""ی ئه‌مریكی بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه هه‌فته‌ی رابردوو سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و دوای كۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كوردا له‌وه تێگه‌یشتووه كه دۆخی عێراق به‌قۆناغێكی مه‌ترسیدار تێده‌په‌ڕێت له‌كاتێكدا نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق تادێت ده‌سه‌ڵاتی خۆی پته‌وتر ده‌كات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی كاروباری ده‌ره‌وه له نووسینگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌و بڕوایه دایه تاكه چاره‌سه‌ر بۆ بارودۆخی قه‌یراناوی عێراق جێبه‌جێكردنی سیسته‌می فیدڕاڵییه و دابه‌شكردنیه‌تی بۆ چه‌ند هه‌رێمێك هه‌روه‌ك هۆشداریشی دا له‌وه‌ی عێراق به بارودۆخێكی ترسناكدا ده‌ڕوات."