حاجى ئۆمه‌ران.. له‌ ماوه‌ى 3 رۆژى جه‌ژن 21 هه‌زار گه‌شتیار هاموشۆیان كردووه‌

حاجى ئۆمه‌ران.. له‌ ماوه‌ى 3 رۆژى جه‌ژن 21 هه‌زار گه‌شتیار هاموشۆیان كردووه‌
25ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- له‌ ماوه‌ى سىَ رۆژى جه‌ژنى نه‌ورۆزدا 16 هه‌زار گه‌شتیار له‌ رێگه‌ى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى حاجى ئۆمه‌ران له‌ ئێرانه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمى كوردستان و 6 هه‌زار گه‌شتیاریش له‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ چوونه‌ته‌ ئێران.

زرار حوسێن به‌رپرسى نیشینگه‌و پاسپۆرتى حاجى ئۆمه‌ران راگه‌یاند: له‌ رۆژانى پشووى جه‌ژنى نه‌ورۆزدا ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى حاجى ئۆمه‌ران به‌ شێوه‌ى 24 كاتژمێرى به‌ رووى گه‌شتیاراندا والاَ بووه‌و له‌ ماوه‌ى سىَ رۆژى جه‌ژنیشدا 16 هه‌زار گه‌شتیار له‌ ئێرانه‌وه‌ هاتۆته‌ هه‌رێمى كوردستان و شه‌ش هه‌زار گه‌شتیاریش له‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ چۆته‌ ئێران.

گوتیشى: كۆى گشتى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى له‌ ماوه‌ى ئه‌مساڵ له‌ ده‌روازه‌ى نێوزده‌وڵه‌تى حاجى ئۆمه‌ران گه‌شتیان كردوه‌ زیاتر له‌ 250 هه‌زار گه‌شتیار بووه‌و به‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ ساڵى رابردوو
Top