سوید.. یادی ١١٠ ساڵه‌ی له دایكبوونی بارزانی نه‌مر به‌رز راگیرا
له‌رێوره‌سمه‌كه‌دا وتاری رێكخراوی پارتی دیموكراتی كوردستان له مالمۆ و سكۆنه له لایان هه‌ڤاڵ د. قسه‌ت میرخان و د. دڵشاد ئاكره‌یی خوێندرایه‌وه. پاشان وتاری لایه‌نه سیاسیه‌كان خوێنداره‌یه‌وه، هه‌ڤاڵ د. ئه‌رشه‌د مه‌عروف به نوێنه‌ری فدراسیونی كۆمه‌ڵه كوردیه‌كان به‌شداری له یاده‌كه كرد‌و به هه‌ڵبه‌ست و شیعره‌كانی یاده‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند كرد.
پاشان ته‌ها به‌رواری به تێروته‌سه‌لی پوخته‌یه‌ك له خه‌بات و تێكۆشانی بارزانی نه‌مر له بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستانی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووانی كرد، هه‌روه‌ها باسی فه‌لسه‌فی رِێبازی بارزانی و مانایه‌كانی ئه‌م رِێبازه له تێكۆشان، بیركردنه‌وه‌ی بارزانی نه‌مر له خه‌بات كه بیركردنه‌وه‌ی كوردستانی بوو باس كرد و تیشكی خسته سه‌ر هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوه گرنگانه و ده‌سكه‌وته‌كانی خه‌باتی بارزانی نه‌مر كه ئه‌مرِۆ خۆی له دامه‌زراندنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بینێته‌وه.
په‌یوه‌ندیه‌كانی بارزانی نه‌مر له‌گه‌ڵ شیعه‌كان، كه‌م ئاینه‌كان، كه‌م نه‌ته‌وه‌كانی عێراق باسی لێوه كرا، ته‌ها به‌رواری به پشتبه‌ستن به دوكۆمێنته مێژوییه‌كان رۆڵی بارزانی نه‌مر له به‌ره‌وپێش بردنی دیبلۆماسیه‌تی كوردی و هه‌نگاوه گرنگه مێژوییه‌كانی ئه‌م كه‌ڵه پیاوه مه‌زنه به‌رز نرخاند كه ئه‌مرِۆ كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به شانازیه‌وه باسی ده‌كات.
بارزانی نه‌مر ئه‌ستێریه‌كی زۆر گه‌شه له ئاسمانی خه‌باتی گه‌لی كوردستاندا، تا كورد له‌سه‌ر ئه‌م دنیایه مابێ شانازی پێوه ده‌كا چونكه خه‌بات و تێكۆشانی بارزانی كوردی به دنیا ناساند.
