ئایسەڵ تۆغڵۆك: پەكەكە گەرەنتی سیستەمی لائیكی توركیایە

ئایسەڵ تۆغڵۆك: پەكەكە گەرەنتی سیستەمی لائیكی توركیایە
24ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- هاوسەرۆكی كونگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك ئایسەڵ تۆغلۆك لە لێدوانێكی تایبەتیدا بۆ رۆژنامەی رادیكاڵ باسی هەبوونی پەكەكە و كاریگەرییەكانی لە باشوور و باشووری خۆرهەڵاتی توركیا كردووە و گوتوویەتی: ئەگەر پەكەكە نەبووبایا ئەوا پارتە توندڕەوە ئیسلامییەكان ئەو ناوچانەیان داگیر دەكرد و بارودۆخی توركیا زۆر ئاڵۆزتر و خراپتر دەبوو.

ئایسەڵ تۆغڵۆك لە بەشێكی دیكەی ئەم لێدوانانەی خۆیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەگەر تا ئێستا هیچ جۆرە گرووپێكی توندڕەو چ ئیسلامی یان غەیرە ئیسلامی نەیتوانیوە لە باشوور و باشووری خۆرهەڵاتی ئانادۆڵدا سەر هەڵبدات لە بەر پەكەكە و هەبوونی پەكەكە بووە.

ناوبراو لە درێژەی لێدوانەكەیدا جەختی لە سەر ئەوە كردووە كە هەبوونی پەكەكە سوودی بۆ توركیا و سیستەمی لائیكی توركیا هەبووە، چونكە پەكەكە تەنیا گەرەنتی سیستەمی لائیكی توركیا لە باشوور و باشووری خۆرهەڵاتی توركیادا بووە و دەبێت.
Top